درامایی لێم ببورە تا ئێستا بەردەوامە و کۆتایی بە زۆربەی ئەکتەرەکان هاتووە و لە دراماکەدا دورکەوتوونەتەوە.
خەندان دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەمال بە جلی بوکێنیەوە خۆی لەسەر بانێک فرێدەداتە خوارەوە گیانی لەدەستدەدات.
کەمال بە دەمانجە لێیدەدرێت و دەكوژرێت لەلایەن کەسێکەوە کە دواتر لە نێوو دراماکەدا دەردەکەوێت.
بەراد بە ئۆتۆمبێل لەبەردەم ماڵەکەیدا لێدەدرێت و دەکوژرێت لە پێش چاوی دایک و براکەی
تونچ دەیەوێت هاوکاری براکەی بکات کە منداڵەكەیان رفێندراوە، بەڵام بەهەمان شێوە لەلایەن مافیاکانەوە دەکوژرێت.
ئەیلول بە ئۆتومبێل لێدەدرێت و توشی ئیفلیجی دەبێت.
بەهار پاش مردنی کەمال هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی نوێ دەکات بەناوی (ئونور).
فەریدە و جونەید هاوسەرگیری دەکەن و بەردەوامن و منداڵێکیان هەیە.
عوسمان کۆزان چەندین جار بە گوللـە لێیدەدرێت، بەڵام نامرێت و تا ئێستا زیندووە و رۆڵەکەی بەردەوامە.
حەسەرەت بە گوللـە لێیدەدرێت و دەکوژرێت.
سێڤگی هاوسەرگیری دەکات.
0 comments:
Post a Comment