Thursday, 11 May 2017
لە درامای (لێم ببورە)دا بەهار زۆرترین دیمەنی ڕۆمانسى هەیە لەگەڵ پاڵەوانەکانی دراماکە و هەر ئەمەش بووەتە هۆکار ئەوەی زۆرترین دیمەنەکان لەم زنجیرەیە بسڕێنەوە لەو وڵاتەنەی کە دراماکەیان وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانەکانی خۆیان بەتایبەت وڵاتە عەرەبیەکان.
گایا تورگورت، ئەکتەری ناسراوی تورک پاش ئەوەی لە وەرزەکانی یەکەم تا 5 لەگەڵ کەمالدا رۆڵی دەگێرا کە تیایدا زۆرترین دیمەنی ڕۆمانسیان هەبوو، ناوبراو دوای دورکەوتنهوهی کەمال لە زنجیرەکە لەگەڵ ئەکتەرە نوێیەکەش هەمان دیمەنی هەیە، هاوکات پۆستەری وەرزی شەشەمی دراماکە کە ئێستا پەخشدەکرێت بەشێک لە بینەرەکانی بەهاری توڕەکرد بەهۆی دیمەنە ڕۆمانسییهكانى کە بە وتەی بینهرهكانى "ناوبراو ئێستا هاوسەرگیری کردووە و منداڵی هەیە، دەبێت زیاتر ئاگاداری ڕهفتارى بێت، چونکە ئەم دیمەنانە زۆرترین ئەکتەری تورکیایان له هاوسهرهكانیان جیاکردوتەوە".
- Blogger Comments
- Facebook Comments
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
0 comments:
Post a Comment