Powered by Blogger.
Thursday, 25 January 2018

وێنە: بۆ یەکەمجار هاندە لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەرکەوت


هاندە ئارچەڵ ئەکتەری بەناوبانگی تورک  بۆیەکەمجار وێنەی لەگەڵ خۆشەویستەکەی بڵاوبووەوە.هاندە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەیوەندی سۆزداری نوێیەکەی لەگەڵ گۆرانیبێژ "موراد کلیچ"بوونەتە باسی میدیاکان.
بۆ یەکەم جاریش پاش ئەم هەواڵانە هاندە و خۆشەویستە نوێیەکەی لە ئاهەنگی خۆشکی هاندەدا پێکەوە دەرکەوتن و وێنەیان لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوویەوە.
هانده لە ساڵی 1993 لە دایکبووە و بەیەکێک لە ئەکتەرە گەنجە تازە پێگەیشتوەکانی تورکیا دادەنرێت کە لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا لە نێو میدیا تورکیەکان زۆرترین قسە و باسی لەسەر کراوە و درامایەکەی کچانی خۆر، خەڵاتی باشترین دراما لە فێستیڤاڵی (پەپولەی ئاڵتونی)دا وەرگرتووە.


  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 comments:

Post a Comment

Item Reviewed: وێنە: بۆ یەکەمجار هاندە لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەرکەوت Rating: 5 Reviewed By: salam kalary