Powered by Blogger.
Saturday, 12 August 2017

وێنە.. ئەو منداڵەی لەگەڵ چارلی چاپلندایە چی لێهاتووە


لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی ئەو منداڵە بڵاو بۆتەوە كە لەگەڵ گەورە هونەرمەندی كۆمیدی ئینگلیز چارلی چاپلن رۆڵ دەبینێت، دەوترێت ئەو منداڵە ئێستا كەسێكی بەتەمەنە.ئەو فیلمە ناوی ( A Day's Pleasure) بەواتای (چێژ بۆ یەك رۆژ)ە و ساڵی 1919 بەرهەمهێنراوە، بۆ چەند ساتێك چارلی چاپلن بەشداری پێكردووە.
ئەو منداڵە ناوی (جاكی كوجان)ە و لە رۆژی 26ی مانگی 10ی ساڵی 1914 لەدایكبووە، رۆژی 1ی مارسی ساڵی 1984 كۆچی دواییكردووە، لەشەستەكانی سەدەی رابردوو بە مام فیستەر ناسرابوو، لە زنجیرە درامای (خێزانی ئادامز).
لەویلایەتی كالیفۆرنیا لەئەمریكا لەدایكبووە و لە راڕەوی ناوداراندا لەساڵی 1960 ئەستێرەی خۆی هەیە، لەساڵی 1984 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەوەی جێگەی غەمبارییە لەژیانی جاكی-دا تا تەمەنی 18 ساڵی هەموو ئەو سەروەتەی كۆی كردبۆوە لەئەنجامی رۆڵ بینینەكانی، باوك و دایكی بردوویانە و بۆخۆیان خەرجیان كردووە.












  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 comments:

Post a Comment

Item Reviewed: وێنە.. ئەو منداڵەی لەگەڵ چارلی چاپلندایە چی لێهاتووە Rating: 5 Reviewed By: salam kalary