سه‌ره‌تا > وێنه > خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جه‌ستن بیبه‌ر شووی به ده‌وڵه‌مه‌ندێكی میسری كرد زانیاری ئه‌كته‌ره‌كان وێنه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جه‌ستن بیبه‌ر شووی به ده‌وڵه‌مه‌ندێكی میسری كرد دوایین هه‌فته‌ی مانگی حوزه‌یران دوو رووداوی سۆزداریی بۆ دوو كه‌سی به‌ناوبانگی میسری له هه‌گبه‌ی خۆیدا هه‌ڵگرتبوو، یه‌كێكیان بۆ ئوسامه شه‌ریف-ی ملیاردێری میسری و ئه‌وی دیكه‌ش بۆ كه‌ریم ئه‌لشیتی ملیۆنه‌ر كه هه‌ردووكیان له بازرگانیدا كار ده‌كه‌ن.ئوسامه و زینیازینیا دیلی، خانمه نمایشكاری مۆڵدۆڤی ته‌مه‌ن 26 ساڵ و خۆشه‌ویستی پێشووی جه‌ستن بیبه‌ر-ی گۆرانیبێژی كه‌نه‌دی، ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌وته داوی خۆشه‌ویستیی ئوسامه شه‌ریف-ی ته‌مه‌ن 62 ملیاردێری میسری و شووی پێكرد، ئه‌و دووانه ئاهه‌نگێكی گرانبه‌هایام له دوورگه‌ی سانتۆرینی یۆنان ساز كرد.پێشتر زینیا له گۆرانییه‌كی جه‌ستن بیبه‌ر به‌ناوی What Do You Mean نواندنی كرد و په‌یوه‌ندییان دامه‌زراند دواتریش له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاری Play Boy ده‌ركه‌وت و ناوبانگی ده‌ركرد.رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكرده‌وه كه ئاهه‌نگه‌كه‌ی زینیا و ئوسامه یه‌ك ملیۆن دۆلاری تێچووه و 150 كه‌سیش بانگهێشتكرابوون، به‌ڵام به‌هۆی جیاوازیی ته‌مه‌نیانه‌وه توانج و كۆمێنتی گاڵته‌جاڕ شوێنی ئه‌و بووك و زاوایه كه‌وت و بوكێ ئینستاگرام وه‌ڵامی دانه‌وه و وتی: "ئێوه كێن یاری به ژیانی ئێمه بكه‌ن؟ پێشئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت رابكێشن، دڵنیاببنه‌وه له‌وه‌ی ده‌سته‌كانتان پاكه."ئوسامه شه‌ریف یه‌كێكه له بازرگانه به‌ناوبانگه‌كانی میسر و خاوه‌ندارێتیی گروپی Amiral Magnesium دەکات و نوسینگه‌ی سه‌ره‌كیی له میسره.كه‌ریم و ئانا بارۆزپێگهی entretenimento.r7 بڵاویكرده‌وه، كه‌ریم ئه‌لشیتی كوڕی حامد ئه‌لشیتی ملیۆنێری میسری و كه‌سایه‌تیی نزیك له حوسنی موباره‌ك-ی سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی میسر ئه‌ڵقه‌ی له‌گه‌ڵ ئانا بارۆز، خانمه نمایشكاری به‌ڕازیلی گۆڕیووه‌ته‌وه و به‌نیازن له 8ی مانگی ته‌مموزدا ئاهه‌نگه‌كه‌یان له دوورگه‌ی میكانۆس-ی یۆنانی ساز بكه‌ن و خانه‌واده‌ی زاواش پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه ته‌رخانكردووه.له ئێستاوه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه گه‌وره‌یه ده‌كرێت و نزیكه‌ی 20 ڤێلا بۆ 400 میوان ئاماده‌كراون كه به فڕۆكه بۆ دوورگه‌كه ده‌گوازرێنه‌وه و نزیكه‌ی 100 بۆدی گاردیش پاسه‌وانی ئاهه‌نگه‌كه ده‌كه‌ن.چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ساریۆ ئه‌مپۆرسیۆ، خانمه نمایشكاری به‌ناوبانگیش ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بێت كه یه‌كێكه له نمایشكاره‌كانی گروپی ڤیكتۆریا سكریت كه بوكێ كاری تێدا ده‌كات.دایكی زاوا خۆی یه‌كێكه له نه‌وه‌كانی ره‌وه‌ندی یۆنان له میسر و كه‌ریمیش له‌سه‌ردانێكدا بۆ تیمی ڤیكتۆریا له دورگه‌ی میكۆنۆس چاوی به ئانا كه‌وتووه و له هاوینی رابردووه‌وه له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری رێككه‌وتوون. زانیاری ئه‌كته‌ره‌كان وێنه 12:23
0 comments:
Post a Comment