شارا ئیبراهیم ڕوونكردنەوە دەدات
شارا ئیبراهیم، پێشكەشكاری ناسراو ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە سەبارەت بە كاروچالاكیەكانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی.
شارا لە ڕێگەی هەژماری تایبەتیەوە لە ئینستاگرام ئەوەی ئاشكراكردوە كە پێشتر سەرجەم كارو چالاكیەكانی پرۆگرامی ئێن ئاڕتی دوو لەڕێگەی ئەم هەژمارەوە بڵاوكراوەتەوە، بەڵام لە ئێستاوە كار و چالاكیەكانی لەو هەژمارە تایبەتەوە بڵاوناكاتەوە.
شارا بە هەوادارانی ڕادەگەیەنێت كە ئینستاگرامێكی نوێی هەیە و دەتوانن فۆڵۆوی بكەن.
شارا كە بەیەكێك لە ناسراوترین خانمە بێژەری كورد دادەنرێت، لە رێگای كەناڵی ئێن ئارتییەوە ناوبانگێكی زۆری پەیدا كرد.
ڕۆژی 15ی نیسان شارا بە "ئهكتهرهكان" وت كە وازی لە ئێن ئاڕتی هێناوە، پاش وازهێنانیشی گرێبەستی لەگەڵ كەناڵی كوردماكس واژۆ كرد.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایكبووە، دووجار هاوسەرگیری كردووە و پێشتر ڕایگەیاندبوو هاوسەری دووەمی زۆر خۆش دەوێت و لە هاوسەری یەكەمیشی خاوەنی یەك مناڵە.
0 comments:
Post a Comment