ئەوەی لە کۆتایی درامای عەشقی شێتانەدا روویدا بەراستی شێتانە بوو و پاش دەیان ئەڵقەی پڕ لە کێشە و عەشق و جەنگ دواجار ئاگری نێوان دوو عاشقە سەرسەختەکەی نیهان کوژایەوە و بە مردنی (ئەمیر و کەمال) دراماکە ماڵئاوایی لە بینەرەکانیان کرد.
74 ئەڵقەی کۆتایی درامای عەشقی شێتانە بوو کە دوێنی شەو لە کەناڵی (ستاری)ی تورکی پەخشکرا، هەرچەندە کۆتاییەکەی دڵخۆشکەر نەبوو، بەڵام بەشێک لە بینەرەکان پێیان وابوو دادپەروەرییەک لە رووداوەکاندا هەبووە.
ئەمیر و کەمال لە جەنگی بەدەستهێنانی نیهاندا شکستیان هێنا و مردن چارەنوسی هەردووکیان بوو، هەردووکیان لەبەردەم نیهاندا تێنتیەک پێیاندا تەقییەوە و مردن، پاش چەندین ساڵیش کچەکەی نیهان گەورە دەبێت و دەست بە ژیانێکی نوێ دەکەن لەگەڵ خانەوادەی هەردوولا.
0 comments:
Post a Comment