ئەحمەد خەلیل هونەرمەندی لاوی شاری سلێمانی نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە، کە گۆرانی (برۆ نەماویت لە دڵما)یە و کردووێتی بە جەژنانەی خۆی بۆ هەوادارانی.
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکە هونەرمەند لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە فەیسبووك ئەم کلیپەی کردووە بە دیاری جەژن و نوسیویەتی " تازەترین کلیپم گۆرانی (( بڕۆ )) جەژنانەی من بۆ ئێوەی ئازیز هیوادارم بە دڵتان بێت "
ئەحمەد خەلیل خۆی تێکستی گۆرانییەکەی نوسیوە، و ئاوازەکەی وەرگیراوە، و کاری دەرهێنانی ئەم کلیپە لەلایەن بڕیار فەتاحەوە کراوە.
ئهحمهد خهلیل لهدایكبووى ساڵى ١٩٨٤ی شارى سلێمانییه، له ساڵى ٢٠١٢ دهستى به كارى هونهرى كردووه و خاوهنى چەندین گۆرانی و كلیپی هونەرییە.
0 comments:
Post a Comment