زۆربەی جار لە لایەن دەرهێنەر و بەرهەم هێنەرە تورکەکان، ئەکتەرانی ئەو وڵاتە ناچار دەکرێن کێشی لەشیان دابەزێنن بۆ ئەوەی ڕۆڵ بگێرن لە دراماکاندا.
کیڤانچ تاتلیتوگ ناسراو بە موهەند بۆ بەشداریکردن لە درامایی (کوزایی) 13 کیلۆی لە کێشی لەشی دابەزاند، دوای ئەوەش بۆ بەشدرایکردن لە فیلمی (خەونی پەپولە) 7 کیلوی تر دابەزاندن.
هاندە ئارچەل بەو مەرجە رێگەیان پێدا بەشداری لە درامایی (کچانی خۆر) دا بکات، کە دەبێت 5 کیلۆی کێشی لەشی دابەزێنێت ، ناوبراو لە ماوەی یەک هەفتەدا بە خواردنی شۆرباو ئاو ئەم کارەی کرد و ڕۆلەکە بەدەست هێنا.
چاتایی ئولسوی 7 کیلوی لەشی دابەزاند لە پێناو بەشداریکردن لە فیلمی (شێتایەتی هەنگۆین) ، دیسان بوراک ئوزجیفت ناسراو بە کەمال، 9 کیلوی کێشی جەستەی دابەزاند بۆ بەشداریکردن لە درامایی (هەرێمی سولتان).
دوو ئەکتەرە بەناوبانگەکەی تورکیا موراد یلدریم 10 کیلوی لەشی دابەزاندن بۆ فیلمی (قەرملی)، دیسان خالد ئەرگێنچ 5 کلیوی دابەزاند بۆ دراما نوێیەکەی (خائینی وڵات) کە بریارە لەم نزیکانەدا پەخش بکرێت.
ئەکتەرە شۆخەکە هازاڵ کایا11 کیلوی جەستەی دابەزاند بۆ دراماکەی بەناوی (ماراڵ) ، هەرچەندە ئەم درامایەش بەخشکردنی ڕاگیرا دوای 8 ئەڵقە، دیسان خانمە ئەکتەر بورجو کالایی 8 کیلوی کێشی لەشی دابەزاند لە پێناو بەشداریکردن لە درامایی ( هاوسەری تورە).

0 comments:
Post a Comment