پاش سێ ئەڵقەی تر درامای (لێم ببورە) لە وەرزی شەشەمی خۆیدا و لە ئەڵقەی ههزار و 27 لە تورکیا کۆتایدێت کە هەر لە ساڵی 2011وە تا ئێستا پەخشدەکرێت، بەمەش ئەگەر بێت و لە کوردستان هەر شەش وەرزەکە پەخشبکرێت لە ساڵی 2023 تەواودەبێت واتا دوای 6 ساڵی دیکە، ئەمەش رەنگە زۆربەی بینەرەکانی بێزاربکات.
درامای لێم ببورە باسی چینێکی مام ناوەندی کۆمەڵگای تورکیا دەکات و تیایدا چیرۆکی چەند خانەوادەیەکی شاری ئەنقەرە باسدەکات، زۆربەی ئەکتەرەکانی نێو ئەم زنجیرەیە هاوسەرگیریان کردووە و هاوسەری زۆربەیان بەهەمان شێوە لە ناو دراماکەدا رۆڵدەگێرن.
درامای لێم ببورە لە پاڵەوانی هەریەکە لە ئەکتەران ( موراد داناجی، شەیما كوركماز، گایا تورگوت، میرت ئاڵتانچلیک) و لە دەرهێنانی (میهرەبان شاهین) و لە بەرهەمهێنانی (فۆکس فیلم)ە شەش وەرزی لێی بەرهەمهێنراوە، لە تورکیا لە کەناڵی ستار پهخشدهكرێت و درامایەکی ڕۆژانەیە.

0 comments:
Post a Comment