Powered by Blogger.
Sunday, 18 June 2017

کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژن راگەیەندرا


ماڵپەرێکی جیهانی تایبەت بە کەشوهەوا پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی کوردستان لە یەکەم رۆژی جەژندا راگەیاند.

ماڵپەری accuweather  بڵاویکردووەتەوە رۆژی یەکشەممە 25ی حوزەیرانی 2017 بەرزترین پلەی گەرمی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە سلێمانی 43 پلە هەولێر 43 پلە دهۆک 44 پلە کەرکوک 47 پلە.

تایبەت بە کەشوهەوای دووشەممە ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوە کردووە بەرزترین پلەی گەرمی بەم شێوەیە دەبێت کەرکوک 46 پلە، سلێمانی 43 پلە، هەولێر 41 پلە، دهۆک 44 پلە.
تاوەکو ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم هیچ پێشبینییەکی لەسەر کەشوهەوای شارەکانی هەرێم بڵاونەکردووەتەوە.
  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 comments:

Post a Comment

Item Reviewed: کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژن راگەیەندرا Rating: 5 Reviewed By: salam kalary