Powered by Blogger.
Monday, 19 June 2017

تاهیرە قۆزەکەی درامای (ستایش) ئەوەندە پیربووە نایناسنەوە وێنەکانی ببینە


ئەکتەری ئێرانی مەهدی پاکدەڵ یەکێک لە پاڵەوانەکانی درامای (ستایش) بەکارەکتەری (تاهیر)، پاش چەندین ساڵ کۆمەڵە وێنەیەکی نوێی لە پەڕەکەیدا بڵاودەکاتەوە کە بە تەواوی روخساری گۆڕاوە لە گەنجێکەوە بۆ پیرەمێردێک وەک هەوادارانی باسی دەکەن.

مەهدی کە لە ناو هەوادارانی بە کوڕە قۆزە فارسەکەی درامای ستایش ناسراو بوو، لە نوێترین دەرکەوتنیدا بینەرەکانی توشی شۆک کرد بەو گۆڕانکارییە زۆرانەی بەسەر روخساریدا هاتوون و کە سیمایەکی پیرانەی پێوە دیار بووە بەپێی قسەی بینەرەکانی.
ئەم ئەکتەرە پاش درامای ستایش بەشداری لە چەندین کاری هونەری و فیلمی سینەمایدا کردووە ناوبراو له‌ ساڵی 1980 له‌ شاری ئه‌سفه‌هان لە ئێران له‌دایک بووە و هاوسەری راستەقینەی خانمه‌ ئه‌كته‌ری ئێرانی بهنوش ته‌باته‌بای و یەک مناڵی هەیە.



  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 comments:

Post a Comment

Item Reviewed: تاهیرە قۆزەکەی درامای (ستایش) ئەوەندە پیربووە نایناسنەوە وێنەکانی ببینە Rating: 5 Reviewed By: salam kalary