كیژۆڵەیەكی تەمەن 18 ساڵی ئوردنی، دوای ئەوەی براكەی زانیویەتی كە جگەرە دەكێشێت زۆرى لێدەدات، بۆيه پەنا دەباتەبەر ئەو رێگە هەڵەیەی كە بەداخەوە ئەوكاتانەی ئەقڵ و هۆش میوانی مرۆڤ نابێت و بۆ چەند ساتێكی كەم ژیانی لەبەرچاو رەش دەبێت پەنای بۆ دەبات، ئەویش خۆكوشتنە.
ئەو كچە نامەیەكی هێندە بەسۆزی جێهێشتووە كە سەرچاوەكانی هەواڵ و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی پڕكردووە و بەوە ناوی دەبەن ( ئەو نامەیەی دنیای هەژاند).
كچە ئوردنیەكە ناوی (میسا)یە، و لە نامەكەیدا دەڵێت، گوێم پڕ بووە لەوەی كە هەمیشە پێمدەوترا كچێكی جوان و بەناز و ناسك، ئارام و لەسەرخۆ و چەندین وشەی دیكە كە هەموویان تەعبیرن لە گەورەیی من، بەڵام لەم چركەساتەدا خۆم وەك بوونەوەرێكی هێندە ناشیرین دێتەبەرچاو كە شایانی ئەوە نیم بژیم. ئەوەتا جێگەی شەق و لێدانەكانی براكەم هەموو جەستەمی شین و مۆر كردووەتەوە و بەرچاوی بەجۆرێك رەشكردوم كە چیدی هیچ نابینم، تەنیا لەسەر ئەوەی من جگەرەم كێشاوە لە كاتێكدا ئەو خۆی رۆژانە دوو پاكەت دەكێشێت.
مەرگ، ئەو وشەیەی كە رۆژانە ئێمە بەرەوڕووی دەڕۆین، كاتێك تێدەگەین كە رۆژانە چاوەڕێی دەكەین و یان نازانین ئاخۆ ئەوەی تێیداین ژیانە؟ ئاخۆ هەر بەڕاست ئێمە دەژیین؟ ئەوەتا رۆژانە مردن دەبینین لە هەواڵەكاندا لە گازینۆ و لە بەرنامە ئایینی و تەرفیهیەكانی تەلەفزیۆندا. لە ژیانی رۆژانەماندا دەیبينین لە سەربڕینی ئاژەڵێكی بەستەزماندا، كورە تەنانەت لە عەشقی شێتانەیشماندا، ئەوەتا دەڵێن (لەبەرت دەمرم!!).
نازانم خوا لەسەر هەقە كە منی خوڵقاندووە و فڕێیداومەتە ناو ئەمانەوە، كە بەشەقامەكاندا تێدەپەڕم بە تیلەی چاو تێمدەڕوانن. ناوی "قەحبەم" لێدەنێن كاتێك نامەوێت وەكو (ژن/كۆیلە) بژیم. بەپەلە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە بۆ چێشتلێنان و پاككردنەوەی ماڵ و رێكخستنەوەی كەلوپەلی برا و باوك و پاشان دادەنیشێت بۆ ئەوەی باسی هاوسەرگیری و داوێنپاكی و شەرەف و .. هتد ی بۆ بكرێت. ئایا خودا دەیزانی ئەو مەملەكەی لەسەر زەوی دایناوە دەبێتە قەسابخانەیەكی رۆژانە؟ ئایا بە مەبەست ئەم خۆرهەڵاتەی كە هەموو پێغەمبەرەكانی تێدابووە، كردوویەتیە گۆڕستانی ژنان؟ كێ پێی گوتوویت كە مردن كارێكی خراپە؟ ئەی ئایا ژیان باشە؟ ئایا ئەم هەموو رۆژ خنكاندنە و ئەو دەستانەی كە هەموو رۆژێك بۆت درێژدەكرێن، ژیانە؟
من بەرگەی مردن ناگرم، دەمەوێت لەدایكبم، بەڵام ئەم جیهانە بۆ من نابێت بەهەشتی فراوانم دەوێت، هەورەكانم دەوێت بۆ ئەوەی بەسەریانەوە خەون ببینم. دەمەوت بژیم.
ئەم حەبلە دوور دوور دەمبات. ئەم حەبلە زۆر لەوە نەرمتر دەمخنكێنێت كە رۆژانە تیایدا دەخنكێم. كەی پێویستت پێمبوو لای خۆتەوە دەمبینیت، بۆیە ئەی هاوڕێ دڵتەنگ مەبە و ئەگەر ویستت تۆیش دوام بكەوە.
زانستی كۆمەڵناسی ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، مرۆڤ نابێت لە هیچ بارێكدا خۆی بكوژێت، بەڵكو مرۆڤ بەپێی ئەو زانستە دەبێت مرۆڤێكی بەهێزبێت و بەرەنگاری كێشەكان ببێتەوە.
هەندێك لە پسپۆڕانی ئەو بوارە دەڵێن "پێكهاتەی سایكۆلۆجیای مرۆڤ بریتییە لە هەڵچونەكان و دۆخی سۆزئامێز و دەرونی جیاواز، بەڵام گرنگە بزانرێت چۆن لەو دۆخانەدا مامەڵەدەكرێت و بڕیاری تەندروست دەدرێت".

0 comments:
Post a Comment